ڤیدیۆ.. دە جێگا هەرە نهێنییەکەی سەر زەوی

لە سەر گۆزی زەوی ١٠ جێگای هەرە نهێنی هەیە کە کەس بۆی نییە تێی بچێت خەڵکی تایبەت بەخۆیان نەبێت:
دەیەم جێگا: ئەیدی ئیکس فلورەنس: زیندانێکی نهێنییە لە ئەمەریکا، تاوانبارە هەرە گەورەکانی جیهانی تیا زیندانە، زیندانەکە تاکەکەسی یە، کەس بۆی نییە تێیبچێت، پاسەوانە تایبەتەکانی زیندان نەبێت، چەندان زیندانی خۆیان کووشتووە.
نۆهەم جێگا: ژووری نووستنی مەلیکە ئەلیزابێست لە بەریتانیایە، کەس بۆی نییە تێبچێت، تەنها شاژن و هاوسەرەکەی و ستاڤەکەی ئیشی بۆ دەکەن، ژیان زۆر بەنهێنی گوزەر دەکات لە ناویدا.
هەشتەم: ئەرشفی نهێنی پاپای ڤاتیکان کە لە ڤاتیاکانە لە ئیتالیا کە زۆر نهێنییە.
حەوتەم: شاخی ئاسنی: لەئەمەریکایە، ١٢ قات لەژێر زەویدایە، بەڵگەنامەی زۆر نهێنی تیا پارێزراوە، ٥ هەزار ساڵ بەرگە دەگرێت، چەندان بۆمبی ئەتۆمیش بتەقنەوە زەرەری پێناگەیەنن.
شەشەم: مارکەی کۆکا کۆلا، دیزانن و نوسخەی یەکەمی تا ئێستا بە نهێنی ماوەتەوە.
پێنجەم: دورگەی سنتینیای باکور، دەکەوێتە نێوان ئەندەنوسیاو مینیمار، خەڵکانێکی زۆر سەرەتایی تیادا دەژی هێشتا شارستانیەت لێی دوورە، هەرکەس لێیان نزیکبێتەوە دەیکوژن و گۆشتەکەی دەخۆن، حکومەتی هیندی یاسایەکی دەرکردەوە کە نابێت کەس لە سێ میلەوە لێیان نزیکبێتەوە، چونکە تووشی مەترسی دەبێت.
چوارەم: پەیکەری جەنگیزخان، سەرکردەو جەنگاوەری ناسراوی ئاسایی رۆژهەڵات و جیهان، پەیکەرەکە لە مەنگۆلیایە تا ئێستا زانیاری سەرەتایی هەیە لەسەر، هەندێک دەڵین نامەوە، سەرباری ئەوەی چەند پسپۆر دەیانەوێت زانیاری لەسەر کۆبکنەوە.
سێهەم: فاروشا، شاری جنۆکەکان، شوینێکی گەشتوگوزاری خۆشە، پێشتر ٤٠ هەزار کەس لەوێ دەژیان، لە سالێ ١٩٧٤ دا تورکیا داگیری کرد، ئێستا چۆلە هێزێکی تورکی و پاسەوانەکانی کۆمەڵەی نەتەوە یەکگرتووەکان پاسەوانی دەکەن کەس بۆی نییە تێبچێت.
دووەم: رێکخراوی کاسەی سەرو ئێسکەکان لە ئەمەریکایە، رێکخراوێکی نهێنییە، زۆربەی جومگەکانی دەسەڵاتی سیاسی و ئابوری ئەمەریکا و وڵاتانی تر بەدەست ئەمانەوەیە، لە بینایەکدایە و ژوورێکی نهێنی تیایە، ئەندامانی ئەو رێکخراوەنەبێت کەس بۆی نی یە نهێنیەکانی ئاشکرا بکات.
یەکەم: ژووری عەنبەر، ژوورێکە لە خشڵ و زێڕ پێکدێت، لە ئەڵمانیا لەشاری بروسیایە، لەسەدەی هەژدە دروستکراوە، ٥٤٤٠ کیلۆگرام شخڵ و ئاڵتونی تیایە، نرخەکەی ١٧٠ ملیۆن دۆلارە، دەنگۆی ئەوە لە ئارادیە لە جەنگی جیهانی دووەمدا لە لایەن هاوپەیمانانەوە بۆردومان کراوەو وێنران کراوە، بەڵام هەندێک زانیاری تر ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە گواستراوەتەوەو کەس نازانێت لە کوێیە. 





PM:02:29:23/02/2017