بە ڤیدیۆ.. ساتی ئازادکردنی فڕۆکەخانەی موسڵ لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە

ئەمڕۆ ٢/٢٣ هێزەکانی بەرپەرچدانەوەی خێراو پۆلیسی فیدراڵی توانیان فرۆکەخانەی موسڵ لە دەستی هێزەکانی داعش ئازاد بکەن.

فەرماندەی بالآی هێزەکانی عێراق لیوا روکن نەجم جەبوری  بە  میدیا عێراقییەکانی راگەیاند" سەرباری بەرگریکردنی داعش لە فرۆکەخانەکە، بەلآم هێزەکانی بەرپەرچدانەوەی خێراو هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی توانیان ئەمرۆ فرۆکەخانەی موسڵ ئازاد بکەن".

ئەو فەرماندەی هێزەکانی عێراق ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە توانیویانە چوار ئۆتۆمبیلی خۆکوژ بتەقێننەوە پێش ئەوەی بگەنە نێو هێزە عێراقییەکانەوە.





PM:08:02:23/02/2017