وەزیری کۆچ داوا دەکات وردبینی لە کاروباری ئاوەرەکاندا بکرێت

وەزیی کۆچی عێراق دیوانی چاودێری دارای رادەسپێرێت بۆ وردبینیکردن لە تەواوی  بوجەی لیژنەی باڵای فریاکەوتن و داڵدەدانی ئاوارەکان.

دکتۆر دەرباز محەمەد، سەرۆکی لیژنەی فریاکەوتن و داڵدەدانی عێراق، بە ئامادە بوونی پشکنەری گشتی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق لەگەڵ  سەڵاح نوری خەڵەف، سەرۆکی دیوانی چاودێری عێراق کۆبۆوە...

لەدوای کۆبوونەوەکە وەزیری کۆچی عێراق رایگەیاند: دیوانی چاودێری داراییان ڕاسپاردوە وردبینی بکات لە تەواوی ئەو بوجانەی کە دراوە بە پارێزگاکانی عێراق و وەزارەتەکان کەرت و لایەنەکانی تری عێڕاق بە پێی رێنماییەکان، دکتۆر دەرباز محەمەد رونیشیکردەوە رێکەوتون کە کارەکان بە زوترین کات بکرێت و رونبکرێتەوە...

هاوکات سەرۆکی لیژنەی فریاکەوتن و داڵدەدانی ئاوارەکان رۆڵی دیوانی چاودێری بەرز نرخاند لە چاودێریکردنی کارەکانی لیژنەکەیان.


PM:01:14:24/02/2017