ئەمڕۆ جارێکی تر هاوڵاتیان بەردە قارەمان لەبەر کەمی کارەبا رێگای سەرەکی نێوان کەرکوک – سلێمانیان بە خۆپیشاندان گرت.
هاوڵاتیانی شارۆچکەی بەردەقارەمان دهڵێن، سەرەرای بوونی وێسگەی کارەباو پاڵێوگەی نەوت و کارگەیەکی زۆر لەسەر سنورەکەمان کارەبامان وەک پێویست نییە. ئەو خەڵکە خۆپیشاندەرە دوو رۆژیان داناوە بۆ حکومەتی هەرێم هەڕەشەی بەرفراوانبوونی خۆپیشاندانەکان و گۆڕینی شێوازەکەی دەکەن.
فازل عمر، بەرێَوەبەری ناحیەی بازیان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا وتی "ئێمە دەسەڵاتی ئەوەمان نیە گرەنتی بدەینە هاوڵاتیانی شارۆچکەی بەردەقارەمان، بەڵام لەگەڵ داوای ئەوانداین و لەگەڵیان دەڕۆین بۆ دامودەزگا پەیوەندیدارەکان".