دوای مەکین لە هەفتەیەکدا دووەم بەرپرسی گەورەی ئەمەریکا، جەنەراڵ جۆزیف ڤیۆتێل فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی ئه‌مریكا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، دوێنێ هەینی سەردانی رۆژئاوای کوردستانی کرد.
وته‌بێژی فه‌رمی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات رایگه‌یاند، جه‌نه‌راڵ جۆزیف ڤۆتێل فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی ئه‌مریكا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست" دوێنێ هەینی بۆ یه‌كه‌مجار سه‌ردانی ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی هێزه‌كانیانی كردووه له باكوری سوریا".
به‌پێی ماڵپه‌ڕی فه‌رمی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات، عه‌مید ته‌لال سلو رایگه‌یاندووه" ڤۆتێل له‌گه‌ڵ فه‌رمانده سه‌ربازیه‌كانی سوریای دیموكرات كۆبووه‌ته‌وه‌و تێیدا دوایین پێشكه‌وتنه‌كانی پڕۆسه‌ی رزگاركردنی ره‌ققه‌یان تاوتوێكردووه، له‌گه‌ڵ زیادكردنمی هه‌ماهه‌نگی و پشتگیریی".
رۆژی شمەی رابردوو جون ماكین سیناتۆری ئه‌مریكی و بەرپرسی چەکداری کردن لە ئەنجومەنی پیران سه‌ردانی شاری كۆبانێی كرد‌و چاوی به فه‌رمانده سه‌ربازییه ئەمریکیەكان و بەرپرسانی کورد كه‌وت.
ئەمەریکا دەیەوێت لەماوەیەکی کورت‌دا داعش بەتەواوی لە سوریا و عێراق تێکبشکێنێت، ترامپ نزیکەی مانگێکە دوای پلانێکی بە پەلەی لە فەرماندە سەربازییەکانی کردووە، بەپێی زانیاریە رۆژنامەوانییەکان ئەمەریکا سێ پلانی لەبەردەستدایە، یەکێکیان ئەو کارە بە هێزەکانی سوریای دیموکراتی بسپێرێت کە هێزی سەرەکی نێویان هێزە کوردیەکا نی سەر بە یەپەگەن، ئەگەری دووەم ئەو کارە بە تورکیا و هێزە هاوپەیمانە سوریەکانی ببەستێت، لە رێگای باب و یان لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی یەپەگەوە بەپانی ٣٠ کم رێگا بکرێتەوە بۆ هێزەکانی تورکیا تا هێرشبکەنە سەر رەقە، رێگای سیێهەمیش هەماهەنگی لەگەڵ روسیا‌و سوریا بکرێت، تا هێزەکانی بەشار لە باشوورەوە ئەو کارە ئەنجام بدەن، تا ئێستا ئەمەریکا یەکلایی نەبۆتە کام پلان جێبەجێ بکات، لە کاتێکدا باس لە وە دەکرێت ئەمەریکا هەماهەنگی لەنێوان هەرسێ هەڵبژاردەکەدا بکات.