كچە چالاكوانێكی كورد دەستگیركرا

هێزە ئەمنییەكانی كۆماری ئیسلامی فەرزانە جەلالی، چالاكوانی ناسراوی بواری ژنان و خوێندکارانیان، لە شاری کرماشانی  رۆژھەڵاتی کوردستان دەستگیر‌و راپێچی شوێنێكی نادیار كرد.

بەپێی راپۆرتێكی میدیاكانی رۆژهەڵاتی كوردستان،  فەرزانە جەلالی بە بیانوی ناتەواوبوونی كاروباری فەرمانگەی تۆماری بەڵگەنامە بانگهێشتی ئەو فەرمانگەیە كراوە‌و دواترلە لایەن ھێزەکانی ئیتلاعاتی ئێرانە دەستبەسەر دەکرێت و رەوانەی شوێنێکی نادیار کراوە.

فەرزانە جەلالی یەكێكە لە چالاكوانە دیارەكانی رۆژھەڵاتی كوردستان، لەبواری ژنان و خوێندكاران، چەندین جار لەسەر مافی ژنان و خوێندكاران لە رۆژھەڵاتی كوردستان و ئێران ھەڵوێستی خۆی دەربڕیووە.



PM:02:24:25/02/2017