دواین ڤیدیۆیی شیفا گەردی بەر لە شەهید بوونی

خانمە پێشکەشکاری بەناوبانگی ڕووداو، شیفا گەردی بەرپرسی ئاوتپووتی کەناڵەکە لە موسڵ شەهید بوو، هەروەها کامێرامانەکەشی یونس مستەفاش بریناد بوو.

شیفا گەردی بەر لە کاتژمێرێک لە شەهدیبوونی بەشداری گەشتێکی ڕاستەوخۆی کەناڵەکەی کرد کە ئەمە ڤیدیۆی ئەو ڕووماڵەیە.
دەزگای ڕاگەیاندنی سپی میدیا سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شیفا گەردی و هاوکارانی لە تۆڕی میدیایی ڕووداو دەکات، دەخوازێت شیفای بەپەلە بۆ یونس مستەفا بێت.

ژیاننامەی شیفا گەردی:


شیفا زکری ئیبراهیم، ناسراو بە شیفا گەردی

لە 1-7-1986 لە ئاوارەی لە ئێران لەدایکبووە.


لە ساڵی 2006 پەیمانگای تەکنیکی بەشی کۆمپیوتەری تەواوکردووە.

لە ساڵی 2013 بەشی راگەیاندنی لە کۆلێژی ئەدەبیاتی زانکۆی سەلاحەدین تەواوکردووە.

- لەساڵی 2007 تاوەکو ساڵی 2010 لەگەڵ کاری رۆژنامەنووسی کاری مامۆستایەتی کردووە.


- لە ساڵی 2006 دەستی بە کاری راگەیاندن کردووە.


- لە سەرەتای دامەزاردنی تۆڕی میدیایی رووداو، وەک ئەستێرەیەکی دیاری شاشەی رووداو دەرکەوتووە.


- بەڕێوەبەری بەشی ئاوتپووتی رووداو بوو.


- لە سەرەتای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی موسڵ بەرنامەی فۆکەس موسڵی پێشکەش دەکرد.


- بەشێوەیەکی مەیدانی وەک رۆژنامەوانێکی جەنگی لە میحوەرەکانی جەنگ ئامادە دەبوو و راپۆرتی دەکرد

.



PM:04:52:25/02/2017