سپی وردەکاری چۆنییەتی شەهیدبوونی شیفا گەردی بڵاودەکاتەوە

ئەمڕۆ ڕۆژنامەنووسی بەناوبانگی کەناڵی ڕووداو شیفا گەردی لەکاتی ڕووماڵکردنی ڕووداوەکانی موسڵدا شەهید بوو، هەروەها وێنەگری ڕووداو یونس مستەفا بریندار بوو.

شایەتحاڵێکی ئاگادار لە ڕووداوەکە بە سپی ڕاگەیاند شیفا لە کاتی ئامادەکردنی ڕاپۆرتێکدا دەچێتە سەر بۆمبێکی چێنراوی پاشماوەی داعش و بۆمبە چێنراوەکە ڕاستەوخۆ لەژێر قاچی خۆیدا دەتەقێتەوە و ڕاستەوخۆ شەهید دەبێت.

بە گوێرەی زانیارییەکانی سپیش لە ئێستادا یونس مستەفا لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شاری هەولێرە و نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدراوە.

ژیاننامەی شیفا گەردی:


شیفا زکری ئیبراهیم، ناسراو بە شیفا گەردی

لە 1-7-1986 لە ئاوارەی لە ئێران لەدایکبووە.


لە ساڵی 2006 پەیمانگای تەکنیکی بەشی کۆمپیوتەری تەواوکردووە.

لە ساڵی 2013 بەشی راگەیاندنی لە کۆلێژی ئەدەبیاتی زانکۆی سەلاحەدین تەواوکردووە.

لەساڵی 2007 تاوەکو ساڵی 2010 لەگەڵ کاری رۆژنامەنووسی کاری مامۆستایەتی کردووە.


لە ساڵی 2006 دەستی بە کاری راگەیاندن کردووە.


لە سەرەتای دامەزاردنی تۆڕی میدیایی رووداو، وەک ئەستێرەیەکی دیاری شاشەی رووداو دەرکەوتووە.


بەڕێوەبەری بەشی ئاوتپووتی رووداو بوو.


لە سەرەتای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی موسڵ بەرنامەی فۆکەس موسڵی پێشکەش دەکرد.


بەشێوەیەکی مەیدانی وەک رۆژنامەوانێکی جەنگی لە میحوەرەکانی جەنگ ئامادە دەبوو و راپۆرتی دەکرد


PM:06:05:25/02/2017