مووچەی مانگی ١٢ و دەرماڵەش پێکەوە دابەشدەکرێن

وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێم رایگەیاند "لەگەڵ مووچەی مانگی ١٢ ی دەرماڵەی ئێشکگری و هاندانی مانگی ١١ دابەشدەکرێت".

د. رێکەوت حەمە رەشید وەزیری تەندروستی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لە پۆستێکی کورتدا نووسیوویەتی" لەم هەفتەیەدا دەرماڵەی ئێشکگری و هاندانی مانگی ١١ دابەشدەکرێت داوا لە یەکە ژمێریاریەکان دەکەم کە لیستەکانیان بۆ ئەو مەبەستە ئامادەبکەن و سەردانی گەنجینەکان بکەن".

مانگانە لە لایەن وەزارەتی داراییەوە بڕی 4 ملیار و 75 ملیۆن دینار وەك دەرماڵەی هاندان خەرج دەكرێت.

ئەو دەرماڵەیە بۆ پزیشك لە 300 بۆ 500 هەزار دینارە، بۆ كارمەندی تەندروستی لە 200 بۆ 300 هەزار دینارە و بەشەكانی فریاكەوتنی چڕ مانگانە 220 هەزار دینارە، بۆ هەموو كارمەندانی تەندروستی و كارگێڕیەكان لە نەخۆشخانەكان و بنكە تەندروستیەكان بە فەرمانبەرانی گرێبەستیشەوە مانگانە لە 75 هەزار بۆ ١٥٠ هەزار دینارە.



PM:09:58:25/02/2017