بۆ یەکەمجار وێنەی تەرمی شیفا گەردی بڵاوکرایەوە

لە بەشێک لە پەیجەکانی فەیسبووک، وێنەی تەرمی شیفا گەردی پێشکەشکاری دیاری ڕووداو کە ئەمڕۆ لە موسڵ بە هۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراوەوە شەهید بوو بڵاوکراوتەوە.

 

بە گوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی ڕووداو لەکاتی وەرگرتنی لێداون لە سەید عەلی حەیالی، فەرماندە لە هێزەکانی بەدری سەر بە حەشدی شەعبی، بۆمبێکی چێندراو بە شیفا گەردی و ئەو فەرماندەدا دەتەقێتەوە. لە ئەنجامدا شیفا گەردی شەهید دەبێت. سەید عەلی حەیالی و چوار چەكداری دیكە گیان لەدەست دەدەن. كامێرامانێكی رووداو و 7 چەكداری حەشدیش برینداردەبن.

سەید عەلی حەیالی، فەرماندە لە هێزەکانی بەدر قاچی لە تێلێکی پەیوەست بە بۆمبێکی چێندراوەوە دەئاڵێت و بۆمبەکە دەتەقێتەوە. لە ئەنجامدا شیفا گەردی شەهید دەبێت. سەید عەلی حەیالی و دوو برای، لەگەڵ دوو چەكداری دیكە گیان لەدەست دەدەن. یونس مستەفا، كامێرامانی رووداو و 7 چەكداری حەشدیش برینداردەبن.

ڕووداوەکە بە گوێرەی زانیارییەکان کاتژمێر ٣:٤٥ خولەکی دوێنی ڕوویداو بەهۆیەوە ئەو پێشکەشکارە بەناوبانگە شەهید بوو.

ژیاننامەی شیفا گەردی

لە 1-7-1986 لە ئاوارەی لە ئێران لەدایکبووە.

لە ساڵی 2006 پەیمانگای تەکنیکی بەشی کۆمپیوتەری تەواوکردووە
.

لە ساڵی 2013 بەشی راگەیاندنی لە کۆلێژی ئەدەبیاتی زانکۆی سەلاحەدین تەواوکردووە
.

-لەساڵی 2007 تاوەکو ساڵی 2010 لەگەڵ کاری رۆژنامەنووسی کاری مامۆستایەتی کردووە
.

-لە ساڵی 2006 دەستی بە کاری راگەیاندن کردووە
.

-لە سەرەتای دامەزاردنی تۆڕی میدیایی رووداو، وەک ئەستێرەیەکی دیاری شاشەی رووداو دەرکەوتووە
.

-بەڕێوەبەری بەشی ئاوتپووتی رووداو بوو
.

-لە سەرەتای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی موسڵ بەرنامەی فۆکەس موسڵی پێشکەش دەکرد
.

-بەشێوەیەکی مەیدانی وەک رۆژنامەوانێکی جەنگی لە میحوەرەکانی جەنگ ئامادە دەبوو و راپۆرتی دەکرد



AM:12:51:26/02/2017