بانكی ناوەندیی عێراق نرخی دۆلار زیاتر دادەبەزێنێت

بانكی ناوەندی عیراق بڕیاریدا بە زیادكردنی ڕۆژانەی خستنەبازاڕی دۆلاری ئەمەریكی‌و ئەمرۆ دووشەممە 46 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە.

 لەبەیاننامەیەكی بانكی ناوەندیی عێراقدا هاتووە  بڕی 161 ملیۆن و 67 هەزار دۆلاری بە شێوەی زیادكردنی ئاشكرا بە 34 بانك و 13 كۆمپانیای حەواڵەی دارایی فرۆشتووە.

ڕاشیگەیاندووە، كە بڕی 36.4 ملیۆن دۆلاری بە شێوەی كاش و 125.27 ملیۆن دۆلاری بە شێوەی حەواڵە فرۆشتووە.

وەك لە بەیاننامەكەدا ئاشكراكراوە، بۆ فرۆشتنی هەر دۆلارێك بە كاش  و حەواڵەش بڕی 1190 دینار  وەرگیراوە.



PM:04:54:27/02/2017