" لە کۆبوونەوەی بارزانی و ئۆردوغان، باس لە ئازادکردنی دەمیرتاش نەکراوە"

جێگری سەرۆکی وەزیرانی تورکیا رایگەیاند" لە کۆبوونەوەی ئۆردوغان و بارزانی باس لە ئازادکردنی سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی هەدەپە نەکراوە".

نومان كورتوڵموش جێگری سەرۆك وەزیرانی توركیا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا وتی " لە كۆبونەوەكەی بارزانی و ئۆردگاندا باسی ئازادكردنی دەمیرتاش نەكراوەو پوختەی سەردانەكەی بارزانی، چاوخشاندنەوە بووە لە هەماهەنگی توركیاو حكوومەتی هەرێمی كوردستان‌و بەرەنگاربوونەوەی هاوبەشی دژی رێكخراوەكانی تیرۆریستی كراوە".

سەبارەت بە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان، جێگری سەرۆک وەزیرانی تورکیا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد" ئەمە یەكەم جار نییە ئەم ئاڵایە هەڵدەواسرێت، لە هەر سەردانێكی بەرێز بارزانی ئەو پەیڕەونامە دیپلۆماسییە ئەنجام دەدرێت‌و ئاڵای هەرێمی كوردستان‌و ئاڵای عێراق‌و توركیاش هەڵواسراوە".



AM:09:56:28/02/2017