له كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنی پارته‌كه‌یدا له په‌رله‌مان، یڵدرم گوتارێكی پێشكه‌ش كرد‌و داکۆکی لەهەڵکردنی ئاڵای هەرێمی کوردستان کرد کە رەخنەی توندی لەلایەن مەهەپەوە لێ‌گیرا.
سەرۆکوەزیرانی تورکیا و سەرۆکی گشتی ئاک پارتی، بینالی یڵدرم به‌رامبه‌ر وته‌كانی سه‌رۆكی گشتیی مه‌هه‌په، ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی كه ره‌خنه‌ی له رێوڕەسمی پێشوازیكردن لە بارزانی گرتبوو به‌ئاڵای هەرێمی كوردستانه‌وه، وتی ''بەپێی دەستووری عێراق، هەرێمی کوردستان لە باکووری ئەو وڵاتە، پێکهاتەیەکی خۆ بەڕێوەبەرە. پەرلەمان، سەرۆکوەزیران، وەزیر و ئاڵای جودایان هەیە و لەسەر ئاستی جیهانیش بەو جۆرە دەناسرێن. باسکردنی ئەم بابەتە وەک ئەوەی کە مامەڵەیەکی نوێیان لەگەڵدا کرابێت، نیازپاکیی نییە".
سەرۆکی وەزیرانی تورکیا وتیشی" تورکیا بەتەواوەتی رێز لە یەکپارچەیی خاکی عێراق دەگرێت. رێز لەهەموو ئەو ماددانەش دەگرێت کە لە دەستووری عێراقدا هاتوون. ئێمە جگە لەوە، هیچ هەڵوێستێکی دیکەی دیپلۆماسیی، پەیڕەوکردنی شێوازی نوێی مامەڵەمان ئەنجام نەداوە و ئەنجامی نادەین".
یڵدرم جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئەوان له‌گه‌ڵ برایانی كورد كێشه‌یه‌كمان نییه دەڵێت "ئه‌و كوردانه‌ی له عێراق و سووریا ده‌ژین و به‌تیرۆره‌وه تێوه‌نه‌گلاون برای ئێمه‌ن. برایانی تورك و به‌ڕه‌گه‌ز كورد له وڵاته‌كه‌ماندا تاجی سه‌رمانن''.