میترۆ: لە شەڕەکەی ئەمڕدا دوو ڕۆژنامەنووس بە سەختی بریندار بوون

سەنتەرى میترۆ بۆ داکۆکیکردن لە ڕۆژنامەنوسان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد لە شەڕەکەی ئەمڕۆی نێوان پێشمەرگەی ڕۆژئاوا و شەڕڤانانی یەبەشە و یەژەشە دوو ڕۆژنامەنووس بە سەختی بریندار بوون.
لەو ڕاگەیەندراوەدا داوای دەستبەجێ ڕاگرتنی شەڕی نێوان پێشمەرگەی ڕۆژئاوا و شەڕڤانانی یەبەشە و یەژەش کراوە و هەروەها شنە فایەق، سەرنوسەری ئاژانسی هەواڵی ڕۆژ نیوز بە میترۆی ڕاگەیاندووە رۆژنامەنوس نوژیان ئارهان، سەرنوسەری گۆڤاری سوژن ( گۆڤارێكی ژنانەیە ) لەپێكدانەكەدا گولـلەیەک بەر سەرى کەوتووە و بریندار بووە و دۆخى تەندروستیشى ناجێگیرە".
هەروەها ئارام كەریم پەیامنێری ئاژانسی ڕۆژنیوز لە نەخۆشخانەوە بە میترۆی ڕاگەیاندووە، "نەشتەگەرییەك بۆ نوژیان ئارهان ئەنجام دراوە و پێویستی بە نەشتەرگەریەكی دیكەیە و هەروەها هادی خالیتی پەیامنێری كەناڵ چرا تیڤی فیشەك بەر سكی كەوتوە ئەویش لە ژێر چاودیێری پزیشكیدایە".
سەنتەری میترۆ لە درێژەى ڕاگەیەندراوەکەیدا دەڵێت "سەرباری ئیدانەكردنی ئەو شەڕە نەگریسە داوای راگرتنی دەسبەجێی شەڕی نێوان "پێشمەرگەی ڕۆژئاوا" و "شەڕڤانانی یەبەشە و یەژەشە" دەكەین".
سەنتەری میترۆ هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ ئەو دوو ڕۆژنامەنوسە دەخوازێت.


 



PM:06:14:03/03/2017