ئەندامێکی جڤاتی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان، عەبدوڵای کوێخا موبارەک پشتگیری هەر هێزێک دەکات کە دژی پارتی بێت.
عەبدوڵا كوخا موبارەك، ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان دەڵێت" بەڕاستی میللەتێکی سەیرین! ، تا دوێنێ دەوترا ئەوە بۆ ھێزێک نیە بەرەنگاری پارتی ببێتەوە و گفتوگۆ و قەڵەم سودی نیە، کەچی ئەمڕۆ ئەڵێن نا بۆ شەڕی برا کوژی".
موبارەک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک، دەڵێت " میللەتێکین زۆر بە خراپی سەرمان لێ شێواوە، چاکوخراپی دوێنێ و پێرێمان بیر نامێنێ، خراپە کردن جێی مەترسی نیە، چونکە زوو بیر ئەچێتەوە و نابێتە مێژویەکی ڕەش بۆت، ھەروەھا چاکە کردنیش جێی دڵخۆشی نیە، چونکە بیر ئەچێتەوە، ئەم سیفەتەمان ھۆکاری سەرەکیە بۆ نەترسان لە خیانەت کردن و دروست نەبونی شۆڕشێک بۆ بەرەنگار بوونەوەی خیانەتکاران".
ناوبراو وا ناسراوە کە لەلێدوانەکانیدا زۆر دژی پارتی دیموکراتی کوردستان دەوەستێتەوە.