بە ڤیدیۆ.. دوو گەریلای پەکەکە لە سنونێ خۆیان دەخەنە بەردەم هەمەرەکانی پێشمەرگە تا شەڕ روونەدات

بە ڤیدیۆ.. دوو گەریلای پەکەکە لە شەنگال خۆیان دەخەنە بەردەم هەمەرەکانی پێشمەرگە تا شەڕ روونەدات.

رۆژی ٣/٤ ئاژانسی فوراتنیوزی سەر بە پەکەکە ڤیدیۆیەک بلآودەکاتەوە کە دوو گەریلای پەکەکە دەچنە بەردەم هەمەرەکانی هێزی پێشمەرگە لە ناوچەی سنونێ تا شەڕ روونەدا.

وەک لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت هەمەرەکانی پێشمەرگە گوێ بەوو دوو گەریلایە نادەن و پێشڕەوی دەکەن.

دوێنێ ٣/٤ فەرماندەیەکی یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال بەناوی زەردەشت شەنگالی لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکان رایگەیاند" ٥ شەڕڤانی یەبەشە کوژراون و دوو گەریلای پەکەکەش". ( پێدەچێت ئەو دوو گەریلایە ئەو دووانەبن کە لەو ڤیدیۆیەدا بەر هەمەرەکانی پێشمەرگە دەگرن ).  




AM:11:52:05/03/2017