لە کاتێکدا سوپای تورکیا هەڕەشەیەکی جدی دەکرد کە شاری منبەج کۆنترۆڵدەکات، هێزەکانی سوریای دیموکراتی گوندەکانی رۆژئاوای ئەو شارەیان رادەستی سوپای روس و سوریا کرد، بەبێ ئاگاداری ئەمەریکا.
کەناڵی سی ئێن ئێن ی ئەمەریکی بڵاویکردەوە ئەنجومەنی سه‌ربازی منبەج كه هاوپه‌یمانی ئه‌مه‌ریكان، ڕێیان داوه به هێزه‌كانی ڕووسیا و سوپای ڕژێمی سووریا بێن و ده‌ست به‌سه‌ر چه‌ندان گوندی سنووری منبجدا بگرن، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه به‌رپرسانی سه‌ربازی و ئه‌مه‌ریكایی هێشتا نازانن هۆكاری پشته‌وه‌ی ئه‌م هه‌نگاوه چییه.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا ئەوە پشتراستدەکاتەوە له‌وه‌ی كه ئه‌و گرووپهچهكدارانهی هاوپه‌یمانی ئه‌مه‌ریكا له باكووری سووریا‌ن، ڕێككه‌وتنێكی وه‌هایان كردووه كه به‌هۆیه‌وه ده‌ستبه‌رداری خاك بوون له پێناو ڕووسیا و ڕژێمی (به‌شار ئه‌سه‌د)دا.
به‌گوێره‌ی ههواڵەکەی سی ئێن ئێن، به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێن " واههنگاوێك به واتای ئه‌وه‌یه كه ڕاوێژكاره سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كه له ناوچه‌كه ئاماده‌ییان هه‌یه، خۆیان نزیكتر له هێزه‌كانی ڕووسیا و سه‌ربازانی سه‌ربه ڕژێمی (به‌شار ئه‌سه‌د)دا ده‌بینن".
لای خۆیه‌وه، (ژیف ده‌یڤس) له هێزی ده‌ریاوانیی ئه‌مه‌ریكایی ده‌ڵێ، ''ئه‌م هه‌نگاوه هیچ له ئه‌ركی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه‌دا ناگۆڕێت، كه ئامانج لێی شكستدانی ڕێكخراوی داعشه''، ئاماژه‌یشی دا كه ''سێ هێز و ته‌نیا دو‌ژمنێك كه له پانتاییێكی دیاریكراودان، بابه‌تێكی گه‌لێك ئاڵۆزه.''
ئەنجومەنی سەربازی منبەجیش بڵاویکردەوە کە ئەو گوندانەیان بەرێکەوتن لەگەڵ رووسیا رادەستی پاسەوانی سنوری هێزەکانی حکومەتی سوریا کردووەو بۆ ئەوەی خەڵکی شارەکە بپارێزن و لە چاوبرسێتی تورکیا بیپارێزن.