حەیدەر عەبادی گەیشتە موسڵ

حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ بەسەرکردنەوەی هێزە عێراقییەکان گەیشتە موسڵ.

ئەمڕۆ 7/3 حەیدەر عەبادی بۆ یەکەمجار لەدوای دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنی موسڵەوە سەردانی شارەکەی کرد بۆ بەسەرکردنەوەی هێزە عێراقییەکان.

ئەم سەردانەی عەبادی بۆ شاری موسڵ دوای ئەوە هات کە ئەمڕۆ هێزە عێراقییەکان توانییان بینای پارێزگای نەینەوا و مۆزەخانەی کەلەپوری لە بەری ڕاستی موسڵ کۆنترۆڵبکەنەوە.

ئۆپراسیۆنی موسڵ ڕۆژی ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ دەستیپێکرد، سوپای عێراق دوای ١٠٠ ڕۆژ لە شەڕکردن توانی بەری ڕۆژهەڵاتی شارەکە لە دەستی چەکدارانی داعش کۆنترۆڵبکاتەوە، لە ڕۆژی ١٩ شوباتی ڕابردووەوە هێرشەکانی بۆ سەر گەڕەکەکانی ڕۆژئاوای شارەکە دەستپێکردووە و تا ئێستا چەند گەڕەکێک کۆنترۆڵکراونەتەوە.



AM:11:45:07/03/2017