فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند هیوادارن پارتی کرێکاران کوردستان، شەنگال
چۆڵ بکات و ڕاشیگەیاند ناكرێت رێگه به‌هیچ هێزێك بدرێت له‌هه‌رێمی كوردستان
بوونی هه‌بێت كه ببێته هه‌ڕه‌شه بۆسه‌ر وڵاتانی دراوسێ.
لە میانی لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا لە پەراوێژی دیداری سلێمانیدا
ڕایگەیاند "ناكرێت رێگه به‌هیچ
هێزێك بدرێت له‌هه‌رێمی كوردستان بوونی هه‌بێت كه ببێته هه‌ڕه‌شه بۆسه‌ر
وڵاتانی دراوسێ و ئه‌وه پابه‌ندبونێكی دوولایه‌نه‌یه".
فه‌لاح مسته‌فا وتیشی "هه‌رێمی
كوردستان پابه‌نده به بنه‌ما نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆچۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن
له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ، ناكرێت رێگه بدرێت به‌هیچ هێزێك له‌هه‌رێمی كوردستان
بونی هه‌بێت كه ببێته هه‌ڕه‌شه بۆسه‌ر وڵاتانی دراوسێ ئه‌وه پابه‌ندبونێكی
دوو لایه‌نه‌یه".
فەلاح مستەفا هیوای خواست پەکەکە
شەنگال چۆڵ بکات وتی "هه‌ر لایه‌نێك پێویسته رێز له دامه‌زراوه شه‌رعییه‌كانی
هه‌رێم بگرێت و نابێت كێشه بۆ هه‌رێم دروستبكه‌ن".
فه‌لاح مسته‌فا ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، هه‌رێمی
كوردستان به بایه‌خه‌وه ده‌ڕوانێته راپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و لیژنه‌ی
لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ پێكهێناوه، "زۆرجار به‌شێك له زانیاریه‌كانی راپۆرته‌كان هه‌ڵه‌و نادروست بوون،
كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به هاوبه‌ش ده‌زانین بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كان چاره‌سه‌ر
بكه‌ین".