به‌ڕێوه‌به‌رێتى توندوتیژى دژى ژنان له هه‌رێمى كوردستان،
ئاشکرایکرد لە ساڵی ڕابردوودا دەستدرێژی سێکسی کراوەتە سەر 155 ژن.
كورده عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رى به‌ڕێوه‌به‌رێتى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى
توندوتیژى دژى ژنان رایگه‌یاند، سه‌ره‌راى ته‌نگژه‌ی دارایى له هه‌رێمى
كوردستاندا، به‌ڵام له ساڵى 2016 ڕێژه‌ی كوشتن و خۆكوشتنى ژنان كه‌مى كردووه.
هەروەها وتشییەتی هه‌وڵى ته‌واو ده‌درێت بۆ ئه‌وه‌ى تۆمه‌تبارانى
كوشتنى ژنان ببرێنه دادگا و پێمان وایه ئاماره‌كانى توندوتیژى به‌رامبه‌ر ژنان
مه‌ترسیدارن.
هاوکات ڕۆژنامەی وشە بڵاویکردووەتەوە لە ساڵی ڕابردوودا 43
حاڵه‌تى كوشتن و 74 حاڵه‌تى خۆكوشتن و 220 حاڵه‌تى سووتان و 96 حاڵه‌تى خۆسووتان
تۆمار كراوه.
هاوكات هه‌ربه‌پێى ئاماره‌كه، شه‌ش هه‌زار و 408 ژن سكاڵایان
تۆمار كردووه و 115 ژنیش توندوتیژى سێكسیان به‌رامبه‌ر كراوه، كه به‌پێى
زانیارییه‌كان به به‌راورد به‌ساڵانى پێشوو، ئه‌و حاڵه‌ته زیادى كردووه.