پێشینەی ١٠ ملیۆن دینار دەدرێت بە فەرمانبەران

بانکێک بڕیار دەدات پێشینەی ١٠ ملیۆن دینار بدات بە فەرمانبەرانی کەرتی گشتی ( حکومەت ).

بانکی رافیدەین لە راگەیەندراوێکدا داوا لە فەرمانبەرانی کەرتی گشتی دەکات هەژماری ئەلکترۆنی بکەنەوە تا ئاسانکاری پێدانی پێشینەی ١٠ ملیۆن دیناریان بۆ بکرێت.

جەختیشی كردۆتەوە، هەر فەرمانبەرێك پێوەرەكان جێبەجێ‌ بكات دەتوانێت بڕی 10 ملیۆن دینار وەربگرێت.

بانکەکە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات جێبەجێ‌ كردنی ئەو هەنگاوانە بۆ پاراستنی ماڵی گشتی و پێشت بەستنە بە ڕێنمایی و پێوەری گونجاو بۆ دەستەبەركردنی دادگەری و شەفافیەت.




PM:10:11:08/03/2017