پێشکەشکارێکی بەناوبانگی ڕووداو وێنەی خۆی و هاوسەرەکەی بڵاوکردەوە

نامۆ عەبدوڵا پێشکەشکاری دیاری کەناڵی ڕووداو، وێنەیەکی نوێی خۆی و هاوسەرەکەی بەبۆنەی ڕۆژی جلی کوردی و ڕۆژی جیهانی ژنانەوە بڵاوکردەوە

لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، نامۆ عەبدوڵا بەرپرسی نوسینگەی واشنتۆنی ڕووداو و پێشکەشکاری بەرنامەی لە واشنتۆنەوە وێنەیەکی نوێی خۆی و هاوسەرەکەی بڵاوکردووەتەوە و نوسویەتی "ئەمڕۆ ڕۆژی جلی کوردییە و هاوسەرەکەی پێی خۆشبوو ئەو جلە بپۆشین، ڕۆژی جلی کوردی و ڕۆژی جیهانی ژنانتان پیرۆز".


لە ماوەی شەش ساڵ کاری رۆژنامەگەریدا، نامۆ راپۆرتەکانی لە چەندین دەزگای راگەیاندنی ناودار بڵاوکردۆتەوە لەوانە رۆژنامەی نیویۆرک تایمز، ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، ئاژانسی هەواڵی مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان، و پەیمانگای رۆژنامەوانی جەنگ و ئاشتی کە بنکەکەی لە لەلەندەنە.

نامۆ دامەزرێنەر و سەرنوسەری پێشووی سایتی ئینگلیزی رووداوە.

نامۆ دوو خەڵاتی جیهانی لە بواری رۆژنامەگەریدا بردۆتەوە. یەکەم، سکۆڵەرشیپی کۆمەڵەی رۆژنامەنوسانی کۆشکی سپی-بوو کە لەلایەن خوودی سەرۆکی ئەمریکا باراک ئۆباما و خانمی یەکەمی وڵات میشێڵ ئۆباما لە واشنتن ساڵی ٢٠١٢ پێدرا. نامۆ تاکە خوێندکاربوو لە زانکۆکەیدا ئەو خەڵاتە وەرگرێت. دووەم، خەڵاتی "باشترین و قوڵترین نوسین” بوو کە کۆمەڵەی رۆژنامەنوسانی کاتۆلیکی کەنەدا و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هەمان ساڵ پێیان بەخشی



AM:11:51:10/03/2017