خانمە گۆرانیبێژ ماریا هەورامی وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاوکردووتەوە کە بە شێوەیەکی زۆر جیاواز دەرکەوتووە و زیاتر لە سێ هەزار کەس لایکی وێنەکەیان کردووە.
لەپێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، ماریا هەورامی وێنەیەکی خۆی بڵاوکردەوە و لە ژێریدا نوسیویەتی: بهێڵە با هەمووی بڕوات بزانە چی دەمێنێتەوە"
ماریا كەمال مستەفا، ناوە هونەرییەكەی ماریا هەورامییە، دایك و باوكی لە هەورامان لەدایك بوون، بەڵام خۆی لە گەڕەكی ریعایەی شاری سلێمانی لەدایك بووە. ماریا دەرچووی بەشی میوزیكی پەیمانگەی هونەرە جوانەكانی سلێمانییە و لە ساڵی 2009 بەدواوە دەستی بە گوتنی گۆرانی كردووە.