بەوێنە .. شانۆ بەکر لە رۆژی جلی کوردیدا بەم ستایڵەوە دەرکەوت

شانۆ بەکر کچە میدیاکاری دیاری کەناڵی nrt2 لەدوا دەرکەوتنی لە رۆژی پۆشینی جلی کوردیەوە بە شێوەو ستایلێکی نوێ دەردەکەوێت.

ئەو میدیاکارە کە وێنەکەی لە تۆڕی کۆمەلآیەتی ئینستاگرام بلآوکردۆتەوە ، فانەکانی بە گەرمی پێشوازیان لەو وێنە نوێیە کردووە.

شانۆ كچی هونەرمەند بەكر فەرەجە و چەند ساڵێكە دەستی بە كاری هونەری و ڕاگەیاندن كردووە و لە چەند دەزگایەكی میدیایی كاری كردووە، ئێستاش یەكێكە لە پێشكەشكارە دیارەكانی nrt2 ئەمەش جگە لەوەی وەك ژەنیاری ئامێر عود ئەندامی گروپی میوزیكی لوڕە

رۆژی ٣/١٠ لە باشووری کوردستان بە رۆژی پۆشینی جلوبەرگی کوردی ناسراوە، ئەمساڵ ئەو مەراسیمە لە رۆژی ٣/٩ ئەنجامدراو سەرجەم فەرمانبەرانی فەرمانگە حکومیەکان و زۆرێکی هاولآتیان بە جلی کوردیەوە چوونە سەر کارەکانیان.



AM:09:21:11/03/2017