حکومەتی هۆڵندا ئەمڕۆ نەیهێشت فرٶکەی وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوش ئۆغلۆ لە فرۆکەخانەی رۆتەردام بنیشێتەوە.
میدیا جیهانییەکان بڵاویان کردەوە بە هۆکاری ئه‌منی و پاراستنی سیستمی گشتی بڕیار درا به كشانه‌وه‌ی مافی نیشتنه‌وه‌ی فڕۆكه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا.
پێشتر مه‌ولوود چاوش ئۆغلۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی "سی ئێن ئێن توریك" ڕای گه‌یاند " گه‌شت ده‌كه‌م بۆ شاری ڕۆتردام و ڕووبه‌ڕووی ده‌سه‌ڵاتی هۆڵه‌ندا ده‌وه‌ستمه‌وه، سزای توندی ئابووری و سیاسیش ده‌خه‌ینه سه‌ر ئه‌و وڵاته".
ئەمە دووەم گورزە لەم هەفتەیەدا حکومەتی ئاک پارتی دوای ئەڵمانیا لە هۆڵندە بەریبکەوێت، هەفتەی پێشووش ئەڵمانیا رێگای نەدا وەزیرێکی ئەو وڵاتە پڕوپاگەندەو کۆبوونەوەی جەماوەری بۆ ریفراندۆم لەسەر دەستور ئەنجام بدرێت.