ئایا دوای مردن ژیان هەیە؟

بە گوێرەی لێکۆڵینەوەیەکی زانکۆی ڕۆژئاوای مۆنتاریۆی کەنەدی، نەخۆشێک 10 خولەک لە پاش راوەستانی دڵی، چالاکیی ئەوتۆ لە مێشکیدا دەرکەوتوون کە ئاسایی لەو کەسانەدایە کە دەچنە قۆناخی خەوی قووڵ.

پزیشکانی کەنەدایی لە یەکەیەکی چاودێریی ورد ئەو حاڵەتەیان تۆمارکردووە، تێیدا هاتووە "بەجۆرێک دڵی 10 خولەک بوو لە کار راوەستابوو، کەچی بە ئامێری هێڵکاریی کارەبایی مێشک (EEG) ترپەی کارەبایی لە مێشکی کەسەکە دەستنیشانکرابوون هاوشێوەی کەسێک کە دەچێتە قۆناخی خەوێکی قووڵەوە".

توێژینەوەکە لەسەر چوار کەس ئەنجامدراوە و تەنیا ئەو یەکەیان بەو جۆرە بووە و ئەوانی دی بەر لە راوەستانی دڵیان، چالاکیی مێشکیان راوەستابوو.

جگە لەو توێژینەوەیە، پێشووتر دەرکەوتبوو پێنجیەکی ئەو کەسانەی دڵیان رادەوەستێ و بە پرۆسە پزیشکییەکان لێدانی دڵیان بۆ دەگەڕێتەوە، دەڵێن کە بەر لە گەڕانەوەیان ئەزموونی جیهان و ژیانێکی جیاوازیان کردووە.



PM:10:03:11/03/2017