كەسایەتی و جەستە دوو تایبەتمەندین وادەكات ژن و
مێرد لەیەكتر زیاتر نزیك ببنەوە و ئارەزووی ئەوە بكەن لەگەڵ یەكتر بخەون ، بەڵام ئاگاداربە
ئەم هەشت كێشەیە كە لە جەستەتدا هەبێت هاوسەرەكەت لێ دوور دەخاتەوە ، هەوڵبدە زوو چارەسەری
بكەیت .
1- بۆنی دەم : ئەمە
یەكەم هۆكارە هاوسەرەكەت لێ دوور دەخاتەوە ، لە بیرت بێت ڕۆژانە دووجار ددانەكانت بشۆ
و جوینی ینێشتیش لەبیر مەكە بۆ ئەوەی بۆنی دەمت خۆش بێت .
2- پێستی چەور : هیچ
پیاو و ئافرەتێك نیە ئارەزووی ئەوە بكات كاتێك لەگەڵ هاوسەرەكەی دەخەوێن و سێكس دەكات
جەستەی چەور ببێت ، ئەگەر ئەم كێشەیەت هەیە ئەوە زوو زوو خۆت بشۆ و خاوێنكەرەوەی تایبەت
بە ڕوخسارت بەكاربهێنە ، و ئەگەر بەوەش چارە نەبوو سەردانی پزیشك بكە.
3- دەستی زبر و نینۆكی
درێژ و ناخاوێن : دەست و پەنجەی جوان هەمیشە جێگەی سەرنجە ، یاوان باشتر وایە نینۆكەكانیان
بقرتێنن و كرێم بۆ نرمكردنەوەی دەستیان بەكاربهێنن ، هەروەها خانمانیش گرنگی بە جوانی
پێستی دەستیان بدەن .
4- شێوە و بۆنی قاچ:
مانەوەی قاچ لەناو پێڵاودا لەماوەی ڕۆژدا هۆكارە بۆ ناخۆش بوونی بۆنی پێكان ، هەوڵبدە
خاوێنی پێكانت ڕابگریت و بیانشۆیت بۆ ئەوەی هاوسەرەكەت بەهۆی بۆنی پێكانتەوە لێت ڕانەكات
.
5- بۆنی ناخۆشی بنباڵ
: هەمیشە ئاگاداربە بۆنی ژێر باڵەكانت ناخۆش نەبێت ، چونكە ئەمە كەس بەرگەی ناگرێت
، بەردەوام مووی ژێر باڵەكانت لاببە و بۆنخۆشكەری تایبەت بەكاربهێنە بۆ جەستەت دوای
گەرماوكردن .
6- پیاوان پێش ئەوەی
بچنە لای هاوسەرەكەتان ڕیشتان بتاشن و خانمانیش پێویستە بە هەمان شێوە مووی زیلددەی
ڕوخساریان لا ببەن.
7- مووی جەستە : هەندێك
لە خانمان بە مووی جەستەی پیاو سەرسامن و هەندیكی دیكە ڕقیان لێیە ، لەم كاتەدا دەبێت
پیاو بە ئارەزووی هاوسەرەكەی بكات ، بەهەمان شێوە بۆ خانمانیش .