لە دهۆک لەم هەفتەیەدا ٩٦ ملیۆن دۆلار خەرجکرا بۆ پرۆژە
لە هەڵەبجەش سێ ساڵە هیچ پرۆژەیەکی بۆ ئەنجامنەدراوە

هەفتەی رابردوو نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی لە پارێزگای دهۆک چەند پرۆژەیەکی بە ٩٦ ملیۆن دۆلار کردەوە، کەچی ماوەی سێ ساڵە هەڵبجە بۆتە پارێزگار و هێچ پرۆژەیەکی بۆ جێبەجێنەکراوە.

بەپێی راگەیاندراوی فەرمی حكومەتی هەرێم لە دوا سەردانی نێچیرڤان بارزانی سەرەتای ئەم هەفتەیە لە پارێزگای دهۆک، حکومەت بڕی ٩٦ ملیۆن دۆلاری خەرجکرد بۆ ژمارەیەک پڕۆژەی ئاو و ڕێگاوبانی نێوان شارۆچکەکانی ئەو پارێزگایە.

بە پێچەوانەی پارێزگای دهۆکەوە، پارێزگای هەڵبجە کە سێ ساڵە کراوە بە پارێزگا بە فەرمی لە کۆی ٢٥٣ پرۆژە کە بڕیار دراوە بە بڕی ٢٥٧ ملیار جێبەجێبکرێت، تا ئێستا بەدرێژایی ئەو سێ ساڵە یەک پرۆژەی بۆ جێبەجێنەکراوە وەک بەرپرسانی ئەو پاڕیزگایەوە هەندێک لە میدیاکان بڵاویان کردەوە. 

ساڵی ١٩٨٨ شاری هەڵەبجە لەلایەن رژێمی پێشووی عێراقە بە چەکی کیمیاوی بۆردومان کراو لە ئەنجامدا ٥ هەزار کەس شەهیدبوون و بەهەزارانی تر بەر ئەو چەکە کوشندەیە کەوتن و ئێستاش ژماریەکی بەرچاویان چارەسەر وەردەگرن. 



AM:11:30:16/03/2017