بەوێنە.. چەند وێستەگەیەکی ژیانی شوعلە عەلی هاوسەری نەوشیروان مستەفا

هاوسەری نەوشیروان مستەفا، شوعلە عەلی دانیشتووی شاری سلێمانی و بەیانی ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەی فاروق کۆچی دوایی کرد.

شوعلە عەلی خووشکەزای هاورێی دێرینی نەوشیروان مستەفا، رەفعەتی مەلایە کە لەژیانی لاوێتی و لەسەردەمی شاخیدا پێکەوە بوون و بەهاوڕێی شارو شاخی نەوشیروان مستەفا ناسراوە.

شوعلە عەلی لە دایکبووی ساڵی ١٩٥٧ ی خێزانێکی شاری سلێمانییە، باوکی عەلی سەعید پیاوێکی تێکۆشەری پێشکەوتووخواز ( شیوعی ) بوو، دانیشتووی گەڕەکی بەرخانەقانی سلێمانین، خوێندنی سەرەتای و ناوەندی و ئامادەیی لە سلێمانی تەواوکردووە، دواتر زانکۆی تەواوکردووە.  
 
لەسەردەمی خەباتی شاخ لەساڵی ١٩٨١ دا ژیانی هاوسەری لەگەڵ نەوشیروان مستەفا پێکهێناوە.

دوو برای بەناوەکانی، بەناوی شوان و شێرکۆەوە لە ریزەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستاندا لە هەشتاکاندا شەهیدبوون.
شوعلەو نەوشیروان مستەفا خاوەنی دوو کوڕ و کچێکن، بەناوەکانی (نما، چیا، چرا).

نما کۆلێژی کارگێڕی و ئابووری لە لەندەن تەواوکردووە، چیاش بڕوانامەی ماجستێری لە ئەمەریکا بەدەستهێناوە.

چرای کچیشی لە لەندەن خوێندوێندویەتی، کۆلێژی پزیشکی لە بەریتانیا تەواوکردووە.

شوعلە عەلی ماوەی چەند ساڵێکە تووشی نەخۆشیەکی درێژخایان بووەو بەیانی ئەمرۆ لە سلێمانی لە نەخۆشخانەی فاروق کۆچی دوایی کرد.



PM:07:48:17/03/2017