خانمە پێشکەشکاری بەناوبانگ، سۆڤین کە لە ماوەی
ڕابردوودا وازهێنانی لە کەناڵی نێت تی ڤی ڕاگەیاند، لە ئێستادا دەنگۆی جیابوونەوەی
لە زانستی هاوسەری بڵاوکراوەتەوە.
لە بەشێک لە پەیجەکانی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک،
هەواڵی جیابوونەوەی خانمە پێشکەشکار سۆڤین و زانستی هاوسەری بڵاوبووەتەوە.
ئەوەی دەنگۆکەی گەورەتر کردووە ئەوەیە کە سۆڤین
لە بایۆی ئینستاگرامەکەیدا ناوی زانستی لابردووە و هەروەها سەرجەم ئەو وێنانەشی
سڕیوەتەوە کە لەگەڵ زانست پێشتر بڵاویکردبووەوە.
ئەمەش لە کاتێکدا دێت نە زانست نە سۆڤین هیچیان لەو بارەیەوە هیچ زانیارییەکیان بڵاونەکردووەتەوە نە بەڕەتکردنەوەی نە بە پشتڕاستکردنەوەی.
سۆڤین ساڵح لهدایكبووی ساڵی
1994 ه و خهڵكی شاری سلێمانیه درێژی باڵای 170 سم كێشی 55 كیلۆیه و تا
ئێستا بهشداری له چهندین رێكلامی تهلهفیزیۆنیدا كردووه هاوسهرگیری لهگهڵ
یهكێك له هاوپیشهكانی خۆی به ناوی زانست كردووه.