ماوەی چەند ڕۆژێکە بۆ جاری شەشەم هەواڵی مردنی هونەرمەندی بەناوبانگی
عەرەب جۆج وسوف لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە و دواجار هاوڕێیەکی نزیکی
ڕاستی هەواڵەکەی ئاشکراکرد.
بەسام میسری سه‌رۆكی
به‌شی به‌رهه‌مهێنانی سینه‌مایی و ته‌له‌فیزیۆنی له سوریا کە هاوڕێیەکی نزیکی ئەو
هونەرمەندەیە، بە بڵاوکردنەوەی وێنەیەکی نوێ، هەواڵی مردنی ڕەتکردەوە و دەڵێت
تەندروستی باشە".
ناوبراو لەسەر وێنەکە نوسیویەتی "شه‌وتان
شاد، له‌گه‌ڵ ئه‌بو وه‌دیع.. مه‌زن... ئه‌بو وه‌دیع باشه".
جۆرج وسوف، ماوەی چەند ساڵێكە توشی
نەخۆشی شێرپەنجە بووە و چەندجارێك تائێستا دەنگۆی مردنی بڵاوبوەتەوە.