میکائیل و باران پێکەوە بەرهەمی وەک ( بولبول ) بڵاودەکەنەوە.
ئەو بەرهەمە پێشتر گۆرانی بێژی رۆژهەڵات میکائیل کە هۆنراوەی هێمن و ئاوازی خۆیەتی بڵاویکردۆتەوە.
له لێدوانێكی له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌كه باران ده‌ڵێت "به‌و جۆره‌ی که له پێشوودا بۆ هاو زمانانی کوردم ڕاگه‌یاندبوو ئێستا خه‌ریکی به‌رهه‌م هێنانی چه‌ند میوزیکێكی کوردیم، هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌وه هه‌وڵێن به‌رهه‌می من به هاوکاری هونه‌رمه‌ندی به‌رزو به نێوبانگی کورد کاک میکائیل ئاماده‌ی پێشکه‌ش کردنه به نێوی (وه‌کو بولبول)، هیوامه به‌دڵتان بێ".
باران گۆرانی بێژی رۆژهەڵات زۆربەی گۆرانییەکانی بەفارسی وتووەو ئەمە یەکەمجارە لەگەڵ میکائیلدا بە هاوبەشی گۆرانی دەڵێن.