لە خولی یانەکانی ئیسپانیا یانەی بەرشەلۆنە بە تۆماکردنی چوار گۆڵ لە یانەی
ڤالانسیا توانی توشی دۆڕانی بکات وبگەرێتەوە بۆ سەرکەوتنەکانی دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو بە یانەی دیپۆرتیڤۆ
لاکرۆنیا دۆڕا.
بەرشەلۆنە توانی ٤-٢ شکست بەو یانەیە بێنێت کە گۆڵەکان لە لایەن میسی دوو
گۆڵ و سوارێز و گۆمێزەوە کران.
ئێستا یانە کەتەلۆنیەکە بە ٦٣ خاڵ دووەمی خولەکەیە.