جێگرەوەی ڤیاگرا دۆزرایەوە

زانکۆیەکی ئەمەریکی خواردنی بەرووبومی دارێکی بە جێگرەوەی ڤیاگرا ناوزەد دەکات.

رۆژنامەی دیلی میل بڵاویکردەوە بە پێی توێژینەوەیەکی زانستی خواردنی " توو " هەفتانە سێ جار پڕ دەفرێکی بچکوک، لاوازی سێکسی ناهێڵێت و چارەسەری دەکات.


توێژەران لە زانکۆی هارفارد ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە ئاوێتەی فلافونوید کە لە توودایە بە رێژەی ٢١% چارەسەری لاوازی سێکسی دەکات.

زۆربەی توێژەران ئەوەیان ئاشکرا کردووە کە لاوازی سێکسی ئاماژەی سەرەتاییە بۆ نەخۆشی دڵ.

بەپێی مەزندەی توێژەران لە ساڵی ٢٠٢٥ دا لە سەرتاسەری جیهاندا ٣٢٢ ملیۆن پیاو دووچاری لاوازی سێکسی دەبنەوە



PM:12:10:20/03/2017