میرکڵ پێش کۆبوونەوەی لەگەڵ ترامپ گۆڤارێکی سێکسی دەخوێنێتەوە

راوێژکاری ئەڵمانیا، ئەگێلا مێرکڵ پێش کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی ئەمەریکا، ئەو چاوپێکەوتنەی ترامپی خوێندۆتەوە کە لە گۆڤاری (Playboy) ئەمەریکیدا سازیکرد بوو.

رۆژنامەی "ئیندی پێندت"ی بەریتانی بڵاویکردەوە کە راوێژکاری ئەڵمانیا مێرکڵ پێش ئەوەی هەفتەی رابردوو سەرۆکی ئەمەریکا ببینێت دەقی ئەو چاوپێکەوتنەی خوێندۆتەوە کە ترامپ لە ساڵی ١٩٩٠ دا لەگەڵ گۆڤاری پلەی بۆیدا سازیداوەو باسی لە سیاسەتی خۆی کردووە، مێرکڵ دەڵێت" ئێستا ترامپ ئەو سیاسەتە جێبجێدەکات". 

رۆژنامەکە باس لەوە دەکات مێرکڵ پێش سەردانەکەی بۆ ئەمەریکا و کۆبوونەوەی لەگەڵ ترامپ، هەموو ئەو چاوپێکەوتنانەی خوێندۆتەوە کە پێشتر ترامپ سازیکردوون، هەروەها تەماشای  کۆبوونەوەکانی ترامپی کردووە لەگەڵ هەریەک لە سەرۆکی یابان و بەریتانیاو کەنەداو، رەفتارو هەڵسوکەوتی ترامپی شیکردۆتەوە. 

کۆبوونەوەی نێوان مێرکڵ و ترامپ لە ٣/١٧ لە واشنتن سازکراو چەندان دۆسیەی گرنگی وەک دۆسیەی هاوپەیمانی ناتۆ و پەیوەندی هەردوولا، لەو کۆبوونەوەیەدا ترامپ بە مێرکڵی راگەیاندووە کە ئەڵمانیا قەرزاری ئەمەریکاو ناتۆیە لەبەرئەوەی پارێزگاریمان لێکردووە. 



PM:06:46:21/03/2017