کەناڵێکی ئاسمانی کوردی بەناوبانگ ڕاگیرا

کەناڵی نەورۆز تی ڤی کە بە کەناڵێکی نزیک لە پارتی کرێکارانی کوردستان ناودەبرێت ڕاگیرا.

کەناڵی نەورۆز لەسەر شاشەی فەرمی خۆی ڕایگەیاند "بینەرانی بەڕێز، دوای بڕیاری کۆمپانیای یواتیکسات بۆ داخستنی کەناڵەکەمان، کەناڵەکەمان بەهۆی نەمانی ڕیکلامەوە ڕووبەڕووی کێشەی دارایی بووەتەوە".

هەروەها ڕاشیگیاندووە "هەربۆیە بڕیارماندا پەخشی نەورۆز تا دوا بڕیاری دادگای فەڕەنسا ڕابگرین".

داخستنى پەخشى نەورۆز تیڤى بووە حەوتەم کەناڵى ئاسمانیى کورد، کە لە ماوەى ١٧ ساڵی ڕابردوودا لە ئەوروپا داخراون.

نەورۆز تیڤى لە ٢١ى ئازارى ٢٠٠٧ەوە دەستى بە پەخشى هەواڵ و بەرنامەکانى کردووە. نەورۆز تیڤى بارەگاکەى لە شارى ستۆکهۆڵمى وڵاتەى سویدە.

 



PM:10:49:21/03/2017