ژمارەیەک ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی
نامەەیەکی ناڕەزایی لە دۆخی ناوخۆی ئەو حزبە و کارەکانی مەلا بەختیار ئاڕاستەی مەکتەبی سیاسیی و جێگرانی سکرتێر و
ئەنجومەنی ناوەند دەکەن.
لە یاداشتێکدا کە وێنەیەکی تایبەت دەست سپی
میدیا کەوتووە و ژمارەیەک ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی ئاڕاستەی حزبەکەیان کردووە
نیگەرانی خۆیان لەسەر پلاتفۆڕمی دابڕان ڕادەگەینن و باس لە خراپی دۆخی ناوخۆی
یکێتی دەکەن.
هەر لەو یاداشتەدا دەڵێن "هەوڵدان بۆ
شکاندنی یەکتر هەموو سنورەکانی بەزاندووە و
پێمان وایە ئەم کلتورە داهێنراوە لە خودی "لێپرسراوی دەستەی کارگێڕەوە" سەرچاوەی گرتووە.
دەقی یاداشتەکە..
بەڕێزان جێگرانی سكرتێری گشتی
بەڕێزان ئەندامانی مەكتەبی سیاسی وسەركردایەتی و ئەنجومەنی ناوەندی
بابەت / یاداشتی ناڕەزایەتی
ئێمە وەك و ژمارەیەك لە سەركردایەتی یەكێتی بەم یاداشتە ناڕەزایەتی وئەوپەڕی بێزاری خۆمان دەردەبڕین لە پای ئەم دۆخەی یەكێتی پێدا گوزەر دەكات بە دروست بوونی ئەم (شەڕە دەنووكە ) نەخوازراوە و هەوڵدان بۆ شكاندنی یەكتركە بەداخەوە هەموو سنورەكانی بەزاندووە وپێشمان وایە ئەم كەلتورو داهێنانە لەخودی (ل. دەستەی كاڕگێڕەوە ) سەرچاوەی گرتووە . بۆیە ئێمە بە د یاری كراوی دەمانەوێت گۆڕانكاری لەدەستەی كارگێڕ بەگشتی بكرێت چونكە بەداخەوە ئەم دەستەیە و بە دیاری كراویش لێپسراوەكەی كە مایەی زۆرێك لە كێشەكانەو لە پای ئەم هەموو لادانە لە پرنسیپ و دسپلینی حزبی وماوەی ئەم سێ ساڵە لەلایەن ئەم هەڤاڵەوە پیادە دەكرێت كە ئاماژە بەهەندێكیان دەكەین وەك :
یەكەم / دەپرسین ئەم هەموو دەسەڵاتە ڕەهایە حزبی ومادیە لەكوێوە دراوە بەوهەڤاڵە ؟
دووەم / ئەو هەموو لێدوانە ناپێویستانە ی دراون كە شەقام وقاعیدەی یەكێتی توڕە كردوە وباجیشمان داوەتەوە بۆ ؟؟
سێیەم / ئەم هەموو سەفەر كردنە بۆ هەمو قاڕەكانی جیهان (سەفەری مەكۆكی ) زۆرانە بەرهەمەكانی چی بوون ؟؟
چوارەم / هەبوونی ئەم ( پلاتفۆڕمی دابڕانە) لە ناو یەكێتی بەبڕیاری كێ ؟ بەڕاوێژووپرسی كێ ؟ بۆ چی دامەزراوەو هۆكارچیە ؟ ئایا ڕێگا پێدراوە حیزب لەناوحیزب دروست بكرێت ؟؟
ئەمانەو چەندین پرسیاری ترهەن كەپێویستە بكرێن ..سەرەنجام ئێمە دەپرسین وداواش دەكەین ئایا كاتی نەهاتووە گۆڕانكاری لەدەستەی كاڕگێربەگشتی بكرێت و دەستەیەكی نوێ دیاری بكرێت ؟؟
لەگەل َ ڕێزماندا
ژمارەیە ك لە ئەندامانی سەركردایەتی
دەقی یاداشتەکە بەوێنە بخوێنەرەوە