ژمارەیەکی بەرچاو لە رۆشنبیرو چالاکوانی کۆمەڵگای مەدەنی بۆ بەرگرتن لە هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆ نێوان لایەنەکان یاداشتنامەیەک بڵاودەکەنەوەو دەڵێن" ئیتر بەسە خوێن ڕشتن، دەڵێین بەڵێ بۆ ڕێگرتن لە شەڕ و خوێن ڕشتن".
لە یاداشتنامەیەکدا کە کۆپیەکی بۆ سپی نێردراوە هاتووە " بە پێویستیمان زانی بانگەوازی خۆمان لە رێگەی ئەم یااداشتنامەیە بە گوێی ئێوە و سەرجەم ئاشتیخوازان و مرۆڤ دۆستانی ئەم بەناو ووڵاتە ڕابگەیەنین و هاواری ڕاگرتن و ڕێگرتن لە نانەوەی پشێوی و دوو بەرەكی و شەڕی ئینسان كوژی بەرز دەكەینەوە بۆ ئاستێك ، ڕایدەگەیەنین كە ئەگەر ئێوە كەمێك هەستی مرۆڤ دۆستیتان هەبێت غیرەت ناكەن شەڕیكیتر بخەنە سەر خەرمانەی شەڕ و ماڵوێرانیەكانی ترتان كە لە مێژوودا بۆ ئەم گەلەتان خوڵقاندوە".
دەقی یاداشتنامەکان و ئیمزاکان
هاواری خەڵک بۆ هێزە شەڕکەرەکان
ئیتر بەسە خوێن ڕشتن
دەڵێین بەڵێ بۆ ڕێگرتن لە شەڕ و خوێن ڕشتن
بۆ هێزە سیاسیەكانی كوردستان بۆ ئەو لایەنە سیاسیانەی كە چەكیان بە ناوی پارێزگاریی لە مرۆڤی كورد هەڵگرتووە .
ئێمە وەك كۆمەلێك لە ( ڕۆشنبیران ، هونەرمەندان ، چالاكوانی مەدەنی ، رۆژنامەنووس ، خەڵكی بێ چەك ) بۆ نیشاندانی پەرۆشی خۆمان بەرامبەر بە ژیانی خەڵكی چەوساوەی كوردستان .
بە پێویستیمان زانی بانگەوازی خۆمان لە رێگەی ئەم یااداشتنامەیە بە گوێی ئێوە و سەرجەم ئاشتیخوازان و مرۆڤ دۆستانی ئەم بەناو ووڵاتە ڕابگەیەنین و هاواری ڕاگرتن و ڕێگرتن لە نانەوەی پشێوی و دوو بەرەكی و شەڕی ئینسان كوژی بەرز دەكەینەوە بۆ ئاستێك ، ڕایدەگەیەنین كە ئەگەر ئێوە كەمێك هەستی مرۆڤ دۆستیتان هەبێت غیرەت ناكەن شەڕیكیتر بخەنە سەر خەرمانەی شەڕ و ماڵوێرانیەكانی ترتان كە لە مێژوودا بۆ ئەم گەلەتان خوڵقاندوە ، هەر لەم ڕوانگەیەوە داوا دەكەین سنورێك بۆ پاراستنی كەسیەتی تاكی كورد دابنێن و چیتر لە ژێر ناوی قەومیەت و بە بیانوی خاك و نیشتیمان پارێزیەوە ماڵی خەڵك كاول مەكەن .
هەروەها پێویستە هەموو لایەك ئەم ڕاستیە بزانن كە هیچ جۆرە بیان و پاساوێك نیە بۆ ئەنجامدانی شەڕ لە نێوان ئەم هێزە چەك بەدەستانە لە كوردستان و جێگەی قبوڵكردن نیە چونكە بە بڕوای ئێمە هیچ بەهانەیەك ناتوانێت لە همبەر پاراستن و سەلامەتی ژیانی هاوڵاتیان بەنرختر و گرینگربێت ، ئەركی هەرە لە پێشی ئەم هێزە سیاسیانەی كوردستانە لە ئیستادا دەبێت بریتی بێت لە گێرانەوەی شكۆ بۆ دانیشتوانی ناوچە ئازاد كراوەكانی ژێر دەستی داعش و گشت خەڵكی كوردستان و سوك كردنی ئەم بارە نا هەموارەی كەو تۆتە سەرشانیان و هەڵدان بۆ هێور كردنەوەی لایەنی دەروونی ئەم گەلە كە لە سایەی دەسەڵاتی نا هەمواری نا سیۆنالیستەوە سەرچاوەی گرتووە ، بیر لە ئاوەدان كردنەوەی شار و گوندە خاپور كراوەكانی جەنگ بكەنەوە بە كار و كرداری لە پیشینە یان بێت ، نەك لە بری ئەمانە جارێكی تر شەڕ و كوشتار و ماڵ وێرانی زێدەتر بەكەن بە دیاری لە جیاتی ئازاد بوونیان لە ستەمی دەوڵەتی داعش .
لێرەوە لە رێگەی ئەم یاداشتەوە داوا دەكەین لە بری چەك گفتوگۆی هەمەلایەنە بە قازانج و سودی ئارامی هەڵبژێرن و لە زوترین كاتدا بگەن بە رێككەوتن ئەگەر نا ئۆباڵی تێكچونی دۆخەكە و نا ئارامی لە كوردستان و دروستكردنی شەڕ و خوێن ڕشتن و زیاد كردنی منداڵی بێ باوك و بێ كاری و برسی كردن و دزی و كوشتن .... هتد وەك تەوقێك دەكەوێتە ئەستۆی ئێوە و بۆ هەمیشە دەبن بە ھێزی دژ بە گەلەكەی خۆتان .
ئێمە كە لە خوارەوە ناومان هاتووە ، لێرەوە داوا لە هەموو ئینسان دۆستێك دەكەین هاوپشت و هاودەنگ بن بۆ ڕێگرتن و شەر مەزاركردنی شەڕ و بە كوشتدان و بێسەر و شوێن كردنی كۆمەلێك ئینسانی تر .
بژی ئاشتی و پێكەوە ژیان ، نەفرت لە شەڕ و خوێن ڕشتنێكی تر .
حسین ئالەیی - رۆژنامەنوس و چالاكوان- كوردستان
عمرچاوشین - رۆژنامەنوس - كوردستان
هاوڕێ کاسترۆ- ڕۆژنامە نوس و چالاكوان - كوردستان
هێمن عەلی - رۆژنامەنوس
سۆران محمود – رۆژنامەنوس- كوردستان
ئەکرەم ڕەسوڵ – رۆژنامەنوس - كوردستان
ئیسماعیل حەمەدەمین - چالاكوانی مەدەنی - كوردستان
عوسمان شەمام - چالاكوانی مەدەنی - كوردستان
زرارڕەسوڵ - چالاك وانی سیاسی - كوردستان
ئارام قادرمامەند – هونەرمەند - كوردستان
لەیلاأحمد - چالاك وانی مەدەنی - كوردستان
ئارارات أحمد - نوسەرولیكۆلەر - كوردستان
عبدعارف – رۆژنامەنوس - مامۆستای زانكۆ
عبدولامحمود - رۆژنامەنوس و چالاك وانی سیاسی
لوقمان حاجی قادر - چالاك وانی مافی مرۆڤ
پیشرەومحمد - نوسەرو وەرگیر
باوكی نڤار- چالاكوان و رۆژنامەنوس
نجیبەمحمود - رۆژنامەنوس چالاكوانی مافەكانی ژنان
بایه زید كریم - چالاك وانی مهدهنی
فەرمان سادق رۆژنامەنووس - هەولێر
كاروان محمد - ئەندازیار
یعقوب كاكل - ڕۆژنامەنوس و چالاكی مەدەنی
یاسین عبدولا- مامۆستاو چالاك وانی مەدەنی
هیواعمر- رۆژنامەنوس
عوسمان عبداللە گوڵپی - چالاكی مەدەنی
ھۆشیار احمد ھەورامی - چالاكی مەدەنی
نیاز حەمید - نوسەر و ڕۆژنامەنوس
ئامانج ھەرتەلی - رۆژنامەنوس
جبارعزیز - شاعیر
فریادعبدالرحمن - هونەرمەند
ئارام هادی - ڕۆژنامەنوس
ئومێد سالح - چالاكوانی كۆمەڵی مەدەنی
نادرعلی محمد – پەیامنێری - ئاشتی دەستەی دامەزرێنەروسەرپەرشتی کۆنگرەی ئیسلامی لەباشوور ڕەوا مامە - بەڕێوبەری دەزگایی میدیایی ئاڕ نیوز (سەرپەرشتیاری تۆڕی زەنگ نیوز)
شەپۆل بەهمەن - خویندكاری قۆناغی ماستەر
محمد مامند نوسەر
أمیرحسن/فۆتۆگرافەر
تریفە احمد/چالاکوانی مەدەنی/لندن
شوان حسن/رۆژنامەنوس/خویندكاری قوناغی
ماستەر
ستاری چیمەنتۆ/ کۆڵن-ئەڵمانیا
فوئاد عزیز /زیوریخ -سویسرا
محمد گربدای/ رۆژنامەنوس
ئەمیر حسەن/ فۆتۆگرافەرکوردستان
بهجت جمال احمد بەڕێوبەری قوتابخانەی مەڵبەندی بنەڕەتی
سابیر تەها ،مامۆستا
مستەفا محمەمەد. رۆزنامەنوس
عبدالرحمن رسول /نووسەرو ڕۆژنامەنووس /هۆڵندا.
تەها سلیمان.. شارەزاو نوسەر لە بواری جینۆسایدو ئەنفال
شەمال رەئووف ماموستا/ کوردستان
هاوژین ڕەشید/مامۆستا/بریتانیا
هوشیاری عه بدولعه زیز نوسه ر و روژنامه نوس/کوردستان
محمد قادری ئەندامی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران کۆمیتەی سکۆتلەندا / بەریتانیا
ئازار كاسترۆ / خویندكار/ رانییه
قادر رسول-سوید
ئومێد بابان ، نەمسا
جهوههر سهیدا رۆزنامه نووس
مهجیدی مام برایم / بهریتانیا
هێرش عوسمان: ههول
جبار سمكو. كریكار. هولندا
محمد امین علی عبدالله/ حاجیاوا
کرێکار علی-ڕانیە
بەكرئاڵەیی/ ئەدیب
Tareq Ahmed peshmargai derin
كریم ممند ڕانیە
بەلین علی ـــــ حاجیاوا
عارف ڕانیەیی لە سوید
عەلی مختار پارێزەر/کوردستان
عمڕ ڕەسوڵ چالاکی سیاسی /کوردستان
ئا: ئەمیرحەسەن-ڕانییە