لە شاری هەولێر چوار مامۆستای ئاینی وتاربێژی ئەو شارە لە کارەکانیان دوورخرانەوە.
ئیدریس كاریتانی کە یەکێکە لە مامۆستا ئاینییەکان لەلاپەرەی تایبەتی خۆی لەتۆری كۆمەڵایەتی فەیسبوك ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە خۆی و نادر كانی كوردەیی و شێرزاد عەبدالوهاب و خالید گەردی لە وتاربێژی دوورخراونەتەوە.
هەندێک لەو پیاوە ئاینیانە ئێستا لە عەمرەن، لەنێویاندا ئیدریس کاریتانی لە پۆستەکەیدا دەڵێت "وتاربیژه لادراوەكان شكوی بو باره گای خودا وماله كه ی ده به ن له كه عبه ی پیروز ده پارینه وه ده لیین خودایه ئه وه ی بو ه هو كاری ریگرتنمان له ده عوه بو دینی خودا زه لیلی دونیاو قیامه تی بكه ی ".
ماوەیەکە وەزارەتی ئەوقاف لەسەر دەرچوون لە رێساو رێنوماییەکانی وەزارەتەکەیان چەند وتاربێژێکی لە شارە جیاجیاکانی هەرێم دورخستۆتەوە، ئەمەش بۆتە مایەی ناڕەزایەتی ئەو مامۆستایانەو هەوادارەکانیان.