گەنجێك لەهەولێر بەسەرخۆشی براكەی‌و و هاوڕێی براكەی دەكوژێت

وتەبێژی‌ بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی‌ هەولێر ڕایدەگەیەنێت: گەنجێك لەسەر مەی خواردنەوە برایەكی و هاوڕێیەكی دەكوژێت.

هۆگر عەزیز وتەبێژی‌ بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی‌ هەولێر راگەیاند: شەوی ڕابردوو لەسەر مەی خواردنەوە گەنجێك تەقە لە برایەكی و چەند هاوڕێیەكی دەكات و بەو هۆیەوە براكەی و یەكێك لە هاوڕێكانی دەكوژێت.

هەروەها وتیشی: ڕوداوەكە لە نزیك بازگەی‌ هەولێر لەسەر رێگای هەولێر – كۆمەڵگەی پیرزین ڕویداوە.
هۆگر عەزیز ئەوەشی خستەڕوو: ئەو كەسە پێشمەرگە بووە و ئەو كەسانەی‌ لە شوێنی‌ تەقەكردنەكە بوون لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیر كراون.



PM:12:47:22/03/2017