کەشناسی هەرێم کۆی گشتی بارانبارینی بڵاوکردەوە

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم کۆی گشتی ڕێژەی بارانبارینی لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و لە ناحیەی دینارتە زۆرترین باران باریوە.

 کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ ٢٢ی ئازاری ٢٠١٧ لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، کۆی گشتی بارانباینی ئەمساڵ تا ئێستا بەم شێوەیە بووە: لە هەولێر ٢٦٥.٥ ملم، سلێمانی ٤٥٣.٣ ملم، دهۆک ٢٨٧.٤ ملم، کەرکوک ١٩٧.٢ ملم و لە هەڵەبجەش ٣٤٢.٢ ملم باران باریوە.




PM:12:59:22/03/2017