تەلەفزیۆنێكی كوردی ژمارەیەك كچ‌ و كوڕ دادەمەزرێنێت

كەناڵی (bmc) بەبۆنەی دەستپێكی وەرزێكی نوێی كاركردنیەوە هەلی كاركردن ڕادەگەیەنێت و هەردوو ڕەگەزی (كوڕ و كچ) دەگرێتەوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێك، كە كەناڵی (bmc) بڵاویكردۆتەوە، ئەو كەناڵە لە وەرزی نوێی كاركردنیدا پێویستی بە چەند كارمەندێكە لە بوارەكانی (ئامادەكاری بەرنامە، پێشكەشكاری بەرنامە، وێنەگری تەلەفزیۆن، مۆنتێر و گرافیك، كارمەندی كارگێڕی و پرسگە).

مەرجەكانی وەرگرتن بریتین لە: پێویستە داواكار بڕوانامەی ڕاگەیاندن یان ئەزموونی كاركردنی هەبێت، بەڵام بۆ كارگێڕی و پرسگە، پێویستە داواكار ئەزمونی كاركردنی لە كارگێڕی و پرسگە هەبێت.

وەك لە ڕاگەیەنراوەكەدا ئاماژەی پێ كراوە، "هەر كەسێك دەرچوونی ڕاگەیاندن نییە و خوازیاری كاركردنە، دەبێت cv بنێرێت بۆ ([email protected]) تا بەپێی ئەزموونی كاركردنی هەڵسەنگاندنی بۆ بكرێت.



PM:03:19:22/03/2017