بەرشەلۆنە بەنهێنی ئەستێرەیەکی ریاڵ مەدریدی ڕازی کردووە

رادیۆی RAC کەتەلۆنی ئاشکرای دەکات یانەی بەرشەلۆنە بەنهێنی ئیسکۆی ئەستێرەی هێڵی ناوەندی یانەی ریاڵ مەدریدی ڕازی کردووە تا لە کۆتایی گرێبەستەکەیدا بیگوازێتەوە بۆ ریزەکانی.

ئیسکۆ لە ساڵی ٢٠١٨ گرێبەستی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە کۆتایی دێت و ئەوکاتیش ئازاد دەبێت پەیوەندی بەو یانەیەوە بکات.

بە پێی هەواڵی رادیۆکەی کەتەلۆنیا بەرشەلۆنە گرێبەستێکی بە موچەی ساڵانەی ٨ ملیۆن یۆرۆ و لەگەڵ ٢٠ ملیۆن یۆرۆی تر بۆ پێنج ساڵ خستۆتە بەردەم ئیسکۆ تا رازی ببێت پەیوەندی بە یانە کەتەلۆنیەکەوە بکات.

ئیسکۆ لە ئێستادا لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید خۆشحاڵ نیەو دەیەوێ خولەکی زیاتر یاری بکات.



PM:05:56:22/03/2017