خانمە پێشکەشکارێکی شۆخی NRT لە کەناڵێکی دیکە دەرکەوت

ژوان قادر پێشکەشكاری پێشووی کەناڵی ئێن ئاڕ تی پاش بەجێ هێشتنی کوردستان لە کەناڵێکی نوێ دەکەوت کە نوسینگەکەی لە ستۆکۆڵمی پایتەختی سویدە.

ژوان قادر کە سەرەتا و لە ساڵی ٢٠٠٧ وەک بێژەری هەواڵە وەرزشییەکان کاری کردووە و دواتر چووەتە کەناڵی ئێن ئاڕ تی و هەواڵی وەرزشی پێشکەش دەکرد و دواتر بوو بە پێشکەشکاری بەرنامەی بەیانیانی کەناڵەکە بۆ یەکەمجار لە کەناڵی فریدۆم تیڤی کە کەناڵێکی نوێیە دەکەوت.

ژوان قادر، لە ساڵی ٢٠٠٨ وە هاوسەرگیری کردووە و خاوەنی دوو منداڵە لە چەند مانگی ڕابردوودا هەرێمی کوردستانی جێ هێشت و لە ئێستادا لە وڵاتی سویدە

وەک خۆی دەڵێت ژوان هاندەری یانەی ڕیاڵ مەدریدە و لەکاتی خویندنەوەی هەواڵەکاندا هاوسەنگی ڕادەگرێت و لایەنداری بۆ هیچ یانەیەک ناکات چونکە کاری ئەو گەیاندنی زانیارییە بەشێوەیەکی هاوسەنگ.
کەناڵی فریدۆم تی ڤی کەناڵێکی نوێیە و لە ئەورپا پەخشدەکرێت و تا ئێستا بە فەرمی هیچ لایەنێک خاوەندارێتی خۆی لەو کەناڵە دەرنەبڕیوە بەڵام باس لەوە دەکرێت کە کەناڵێکی نزیک لە پارتی کرێکارانی کوردستان بێت و لەم مانگەدا وەک شوێنگرەوەی نەورۆز تیڤی دەستی بە پەخشکرد.



PM:08:38:22/03/2017