حزبێکی نوێ دامەزرێنرا

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عیراق، مۆڵەتی دامەزراندنی بە حزبێکی ئیسلامی دا بۆ بەشداریکردنی لە ھەڵبژاردنی داھاتوو کە ناوی حزبەکە " بزوتنەوەی ئیسلامی لە عیراق" دەبێت.

بەگوێرەی راگەیانداروێکی ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردن "مۆڵەتی فەرمی بە حزبێکی نوێ بەناوی بزوتنەوەی ئیسلامی لە عیراق دراوە، کە وەک حزبێکی سیاسی کارو چالاکییەکانی بەڕێوەببات".

ڕاشیانگەیاندووە "دامەزرێنەرانی حزبە ئیسلامییەکە، سەرجەم رێکارە یاساییەکانیان تەواوکردووەو پابەندبوونی خۆیشیان بە بڕگەکانی یاسای حزبەکان ژمارە ٣٦ی ساڵی ٢٠١٥ دەربڕیوە، کە لە ئەنجومەنی نوێنەرانەوە پەسەندکراوە.

بڕیاریشە حزبە نوێیە ئیسلامییەکە، بەشداری لە ھەڵبژاردنەکانی داھاتووی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق بکات



PM:08:45:22/03/2017