دوابەدوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی هەڵوەشاندنەوەی پشووی
ڕۆژانی شەممە لە فەرمانگە حكومیەكان، بڕیاردەری پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند
"سەرۆك وەزیرانی داوای لە ئەنجومەنی نوێنەران كردووە لە چوارچێوەی یاسای
پشووە فەرمیەكان، ژمارەی ڕۆژە پشووەكان كەمبكرێنەوە".
نیازی میعماری ئۆغڵو، بڕیاردەری پەرلەمانی عێراق
ڕایگەیاند "لە هەندێك دەزگای ڕاگەیاندنەوە هەواڵێكی لەو جۆرە بڵاوبۆتەوە، كە
پشووی ڕۆژانی شەممە هەڵبوەشێنرێتەوە، بەڵا هیچ بڕیارێكی لەو جۆرە بوونی نییە".
وتوشییەتی ئەو هەواڵە پێدەچێت پشتی هۆکارەکەی داواکەی
عەبادی سەرۆکی حکومەت بێت، كە داوای كردووە لە چوارچێوەی یاسای پشووە فەرمیەكان،
ڕۆژانی پشوو كەمبكرێنەوە، ئێستاش پڕۆژە یاساكە لە ئەنجومەنی نوێنەران گفتوگۆی
لەسەر دەكرێت.
وتوشییەتی "پێش 8 مانگ لە ناو ئەنجومەنی نوێنەران داوایەك
بەرزكرایەوە بۆ كەمكردنەوەی ئەو فەرمانگانەی پشووی شەممە دەیانگرێتەوە وەك
خوێندنگەكان لە وەزارەتی پەروەردە، بەڵام داواكە ڕەتكرایەوە".