به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پێشبینییه‌كانی خۆی بۆ دۆخی كه‌شوهه‌وای سبه‌ی شاره‌كانی باشووری كوردستان ڕاگه‌یاند.
بە گوێرەی پێشبینییەکە نزمه پاڵه‌په‌ستۆی توركیا كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێ و له هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك ئاسمان هه‌وری باراناوی ده‌بێ له‌گه‌ڵ بوونی لێزمه باران له ناوچه شاخاوییه‌كان، له كه‌ركووكیش ئاسمان هه‌وری باراناوی ده‌بێ له‌گه‌ڵ بوونی لێزمه باران له كاته جیا جیاكاندا، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 16 پله و نزمترین پله‌ش چوار پله‌ی سیلیزی ده‌بێت.
بژار ئەکرەم بەرپرسی بەشی پێشبینیەکان لەبەڕێوەبەرایەتی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی ھەرێم بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی وتووەە "بەگوێرەی پێشبینیەکان، ئەمڕۆ ٢٢ی ئاداری ٢٠١٧ ئەگەری بارینی بەفر لەناوچە شاخاویەکان ھەیە، تاوەکو دوشەممەی داھاتوش ڕەوشی کەشوھەوا بەناسەقامگیری دەمێنێتەوە".
هەروەها ناوبراو ئاشکراشیکردووە"بارانبارین بەشێوەی پچڕ پچڕ بەردەوامدەبێت، بەڵام کاریگەری بارانبارین تا سەرەتای ھەفتەی داھاتوو دوشەممەی داھاتوو لەناوچەکانی ھەرێم دەمێنێتەوە، دواتر ڕەوشەکە ئاسایی دەبێتەوە".