ژنه
هونه‌رمه‌ندێكى بەناوبانگی عێراقی كه دوو هەفتە لەمەوبەر
سووتا، بەهۆی کاریگەری سوتانەکەیەوە گیانی لەدەستدا
سه‌باح مه‌نده‌لاوى، نه‌قیبی سه‌ندیكاى هونه‌رمه‌ندانى
عێراق، ڕایگه‌یاند :"دوو هەفتە لەمەوبەر ژنه هونه‌رمه‌ندى عێراق (ناهیده ڕه‌ماح)
له ماڵه‌كه‌ى خۆیدا تووشى ڕووداوێك بوو به‌یانى ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه به‌هۆى كاریگه‌رى
سووتانى جه‌سته‌ى، گیانى له‌ده‌ست دا".
ناهیدە ماوەی چەند ساڵێکە بەهۆی تەمەنەوە بینای
لەدەستداوە و پێشتر بەشداری چەندین فیلم و دراما و شانۆگەری لە عێراقدا کردبوو.
ناهیده ڕه‌ماح ته‌مه‌نى له سه‌رووى 70 ساڵه‌وه‌یه و
له ساڵى 1956 به‌شدارى یه‌كه‌م فیلمى كردووه، به‌ڵام به‌هۆى ڕووداوێكه‌وه پێش
چه‌ند ساڵێك بینایی هه‌ردوو چاوى له‌ده‌ست دا‌و دوو هەفتە لەمەوبەریش لە ماڵەکەی
خۆیدا سوتا.