سەنتەری میترۆ بەیاننامەیەك سەبارەت بە شەهید بوونی نۆژیان ئارهان بڵاودەكاتەوە

سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكیكردن لە مافی رۆژنامەنوسان بەبۆنەی شەهیدبوونی كچە رۆژنامەنووسی كورد پاش بریندار بوونی لەرووبەڕووبوونەوەكانی نێوان یەبەشە و هێزەكانی پێشمەرگەی رۆژ، بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە.

لەبەیاننامەكەی میترۆدا هاتووە "بەداخەوە هەواڵی شەهیدبوونی رۆژنامەنوس (نۆژیان ئارهان) مان پێگەیشت، هاوخەمی خۆمان بۆ بنەماڵە و هاوڕێ و هاوكاران و سەرجەم رۆژنامەنوسانی كوردستان رادەگەیەنین بە ئامانجكردنی خەڵكی مەدەنی لە ژێر هەر پاساوێكدا بێت پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتی و نێوخۆییە و مەحكومی دەكەین".

ئەمڕۆ ئاژانسی رۆژ نیوز هەواڵی شەهید بوونی (توبا ئاكیڵماس)، ناسراو بە (نۆژیان ئارهان)، بڵاو كردەوە، كە بە هۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەستداوە.

رۆژی 3ی ئادار، لە ئەنجامی پێكدادانی چەكداری نێوان "پێشمەرگەی ڕۆژئاوا" و "شەڕڤانانی یەبەشە و یەژەشە" لەناوچەكانی خانەسور و سنون چەندین قوربانی لێ كەوتەوە، لە نێویاندا سێ رۆژنامەنوس بە سەختی بریندار بوون.
رۆژنامەنوسەكانیش بریتی بوون (نۆژیان ئارهان) سەرنوسەری گۆڤاری سوژن ، هادی خالیتی و عیزت عیسمت پەیامنێرانی كەناڵی چرا تیڤی،، بە داخەوە ئەمڕۆ هەواڵی گیان لەدەستدانی خاتوو نۆژیان بڵاوكرایەوە.

سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی لە مافی رۆژنامەنوسان داوای راگرتنی دەسبەجێی شەڕی نێوان "پێشمەرگەی ڕۆژئاوا" و "شەڕڤانانی یەبەشە و یەژەشە" دەكەین رایدەگەیەنین دوو رۆژنامەنوس بە سەختی بریندار بوون.

سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی لە مافی رۆژنامەنوسان سەرباری ئیدانەكردنی ئەو شەڕە نەگریسە، هاوخەمی خۆی بۆ بنەماڵە وهاوڕێ و هاوكاران و سەرجەم رۆژنامەنوسانی كوردستان رادەگەیەنێت، جەختدەكەینەوە " بە ئامانجكردنی خەڵكی مەدەنی لە ژێر هەر پاساوێكدا بێت پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتی و نێوخۆییە و مەحكومی دەكەین" میترۆ سەر لە نوێ هیوای زوو چاكبوونەوە بۆ هەردوو رۆژنامەنوس هادی خالیتی و عیزت عیسمەت پەیامنێرانی كەناڵی چرا تیڤی دەخوازێت كە لەو شەڕە نەگریسە بریندا بوون.

سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكیكردن لە مافی رۆژنامەنوسان، ڕێكخراوێكی سەربەخۆی قازانج نەویستە لە ناوەراستی ئابی ساڵی 2009 لە شاری سلێمانی لە لایەن، كۆمەڵێك ڕۆژنامەنوس‌و پارێزەر، دامەزراوە، مۆڵەتی رەسمی لە حكومەتی هەرێمی كوردستان وەرگرتوە. تا كۆتایی ساڵی 2010 لەلایەن پەیمانگای رۆژنامەوانی جەنگ‌و ئاشتی (IWPR) پاڵپشتی كراوە. لە تەموزی ساڵی 2010 لە كۆنفرانسێكدا لە شاری هەولێر ئەندامانی بۆردی ڕێكخراوەكە هەڵبژێردران. لەسەرەتای 2015 سەرلەنوێ دەستەی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردوە. میترۆ لە ساڵەكانی 2011 و 2012 و2013 و 2014، 2015، 2016 راپۆرتی ساڵانەی لەسەر رەوشی ئازادی رۆژنامەنوسی لە هەرێمی كوردستان بڵاوكردۆتەوە.



PM:03:30:23/03/2017