پاش چەند ساڵ گەیلان جارێكی دیكە دەركەوتەوە
دەرکەوتنی ئەم نەورۆزەی کوڕە هونەرمەندی گەنج گەیلان تاهیر هەمووانی سەرسامکرد و بە جلی کوردییەوە نوێترین وێنەی بڵاوکردەوە و پیرۆزبایی لە هەوادارەکانی کرد.
گەیلان کە وەک مناڵێکی بەهرەمەند لە رێگەی بەرنامەی ( تۆ نمونەی) ناوبانگی دەرکردبوو و وەک دەنگخۆشێک بەشداری لە چەندین پێشبڕکێی جیهانیدا کرد لە وڵاتەکانی تر، ناوبراو پاش چەندین ساڵ دەرکەوتنە نوێیەکەی لە نەورۆزدا جێگەی سەرسامی هەوادارەکانی بوو و بە وتەی خۆیان گەیلان زۆر گۆڕاوە و ناسینەوەی ئەستەمە.
گەیلان تاهیر ئەنوەر لەدایکبووی 1999یە و پلەی یەکەمی لە بەرنامەی وەرزی یەکەمی "تۆ نموونە”ی.
PM:04:19:23/03/2017